پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق دووه‌م یاری خۆی له 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا له شاری ئورمییه‌ی ولاَتی ئێران ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی میواندار .
یارییه‌كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق قورس بوو به‌و پێگه‌یه‌ی ، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یه‌كێكه له ڕكابه‌ره‌كانی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی جیهان و قوتابخانه‌ی یاری باله‌شه له‌و نێوه‌نده‌شدا .
ئه‌مه‌و له گێمی یه‌كه‌م ، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لاوه‌كانی ئێران یان توشی شۆك كرد دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 19 - 25 خاڵ براوه بوون ، پاش ئه‌و گێمه ، یاریزانانی ئێران ڕیزه‌كانیان ڕكخسته‌وه و توانیان سێ گێمی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌ده‌ست بهێنن به خاڵه‌كانی ( 25 - 12 ، 25 - 15 و 25 - 14 ) بوون .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م توانی بگاته قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیكه و له‌و قۆناغه‌شدا ، ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی چین تایپیه خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م ده‌بێته‌وه .