پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو 55 یانه‌ی ڕكابه‌ر و 550 یاریزان له كێشه جیاوازه‌كان و له دوایی ململانێیه‌كی 7 ڕۆژی تیمی موایتای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان پله‌ی دووه‌م له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق له شاری كه‌ربه‌لاوه به‌ده‌ست بهێنن و جامی دووه‌می و میدالیاكانیان گه‌ڕانده‌وه شاری سلێمانی .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی ستایش و خه‌لاَت كردنی تیمه‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 ی ته‌مووزی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه ، وسام محه‌مه‌د بازگ ، خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێَڕی پێشوازی كرد له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیمه‌كه .
له‌و میواندارییه وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا ، جێگری سه‌رۆكی یانه دوایی به‌خێرهێنانه‌وه له تیمی موایتای یانه‌كه‌یان ، پیرۆزبایی ئاراسته كردن و دووپاتی كرده‌وه كه تیمی موایتای ئه‌و تیمه‌یه كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی به‌رچاوی پێده‌دات و بونه‌ته یه‌كێك له خێزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و پاڵپشتی ته‌واو ده‌كرێن .
موراد ووتیشی ، له نێو 550 یاریزاندا 15 یاریزانی تیمی موایتای یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌یان هێناوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی كه ده‌بێته مایه‌ی شانازی و له په‌رتوكی مێژووی شاردا ده‌نوسرێته‌وه كه یارییه جه‌نگییه‌كان ڕۆژ له دوایی ڕۆژ به‌هێز و به‌هێزتر ده‌بن له یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی دا .
دواتر به‌رهه‌م محه‌مه‌د به ناوی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و ته‌واوی یاریزانان سوپاسی بێپایانی حاكم مه‌حمود و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگیِِڕی یانه‌كه‌یانی كردوو هه‌روه‌ك سلاَوی سه‌رۆكی یه‌كێتی مواتای عێراقی گه‌یانده به‌ڕێزیان كه له شاری كه‌ربه‌لاوه ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی كردبوو .
له كۆتایش جامی یه‌كه‌م و سته‌یجی یاریگه به پێشكه‌ش به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یانه كرا‌و به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و میوانداریه هات .