ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ : كچه‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ به‌غداده‌وه‌ جامی‌ دووه‌میان له‌ پاڵه‌وانێَتی‌ نیشان شكانی‌ عێراق هێنایه‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ نیشان شكانی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غداد ، پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ بۆ 25 یانه‌ ڕێك خست .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ هه‌ردوو جۆری‌ یارییه‌كانی‌ تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ بوو تێیداو كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یاری‌ تفه‌نگ توانیان به‌ ئاستێكی‌ به‌رز ببینرێن و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 1546 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌میان مسۆگه‌ر كردوو جامی‌ دووه‌میان هێنایه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان شۆڕش محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ر و كارگێڕی‌ تیمی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سایت و په‌یجی‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كاندا ئاستێكی‌ به‌رزیان هه‌یه‌و خۆش به‌ختانه‌ش له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كه‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ به‌هێزی‌ تێدا بووه‌ 25 یانه‌ تێیدا به‌شدار بوون ، كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌كه‌كانیان پله‌ی‌ دووه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

شۆڕِش ووتیشی‌ ، له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوشدا دووباره‌ كچان و كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ربه‌سته‌ سه‌خته‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ سلێمانی‌ یان بڕی‌ و زۆرینه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كان بۆ ئێمه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان بوو .


PM:09:39:15/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌