ته‌ندروستی -
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له گرفته ته‌ندروستیه مه‌ترسیداره‌كان، مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات، دڵ ماندوو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوێن بگه‌یه‌نێته ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش.
هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، سیستمی خۆراكی ته‌ندروست په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئه‌گه‌ری توشبوون و توش نه‌بوون به‌م گرفته ته‌ندروستیه ، به‌گوێره‌ی بابه‌تێك پێگه‌ی" ئێكسپرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ی ئاشكرا كردوه كه یارمه‌تی دابه‌زینی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌ده‌ن.
1- سه‌وزه: خواردنی سپێناغ و كه‌له‌رم و سڵق و ته‌واوی ئه‌و سه‌وزانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم یارمه‌تی دابه‌زاندی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌دات.
2- شاتوو: ده‌وڵه‌مه‌نده به فلاڤینۆید، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی به‌رز بونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
3- شۆفان: ئه‌و ڕیشاڵانه‌ی توانای توانه‌وه‌یان هه‌یه و له پێكهاته‌ی شۆفاندایه توانای دابه‌زاندی كۆلیسترۆڵی خوێنی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌رزه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
4-چه‌ره‌س: سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی مه‌گنسیۆم و چه‌وری ته‌ندروسته و پارێزگاری له ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ده‌كات.
5- شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تێر: به‌كارهێنانی مامناوه‌ندی شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تێر كه بڕی كاكاوه‌كه‌ی %70 و زیاتر بێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌بێت به‌هۆی هه‌بوونی فلاڤینۆید له پێكهاته‌یدا.