یانه‌ی پێشمه‌رگه دوو یادی مێژووی و كوردستانی كرده‌وه
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له یادی 48 ساڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و 24 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌دا ، له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ردوو یاده كوردستانییه‌كه به‌رز ڕاگیران .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1 ی حوزه‌یرانی 2023 و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك و موسی ڕه‌ووف ، وسام محه‌مه‌د ، خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و لێپرسراوی دارایی یانه‌كه و میوانان و كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی یانه و تیپه‌كانی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی باله‌ی یانه ، یادی دامه‌رزاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان حیزبی شه‌هیدان و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرایه‌وه .