ڕاپۆرت - وێنه‌ : جێگری‌ سه‌رۆك بۆ ڕاهێنه‌ران - ئێوه‌ دڵسۆزان و خه‌م خۆرانی‌ یانه‌كه‌تانن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش ئه‌وه‌ی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ پله‌ی‌ دووه‌م له‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات ، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ی‌ ئایاری‌ 2023 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆك و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ پیێشوازی‌ كرد له‌ ، وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ و ڕێباز صدیق ، ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوان و سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان كه‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌و ستافه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ڕاهێنه‌ری‌ و به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یاریه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو .

سه‌ره‌تایی‌ ئه‌و میواندارییه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ ووتی‌ ، به‌ ناوی‌ خۆم و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ سوپاستان ده‌كه‌م كه‌ وه‌ك تیمێكی‌ دڵسۆز و له‌ خۆبوردوو ئه‌ركێكی‌ قورستان له‌ ئه‌ستۆ گرت ئه‌ویش ڕاهێنه‌ری‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ پێشكه‌وتوان بوو كه‌ له‌ خولێكی‌ به‌هێزوو پڕ ڕكابه‌ری‌ وه‌ك خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ عێراق به‌شدار بوون ،  ووتیشی‌ هه‌وڵ و ماندوو بونه‌كانتان به‌رز ده‌نرخێنم و ستایشی‌ ئه‌نجامه‌كه‌شتان ده‌كه‌ین كه‌ توانیتان له‌ خولێكی‌ به‌هێزی‌ وادا كه‌ 11 یانه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ كێبڕكێدابوون ئێوه‌ پله‌ی‌ دووه‌متان به‌ده‌ست هێنا و له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ خۆنه‌ویستانه‌ كه‌ شه‌و ڕۆژیان خستبووه‌ سه‌ر یه‌ك تا بتوانن پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و وه‌ ته‌نیاش به‌ جیاوازی‌ 5 خاڵ ئه‌و لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندیه‌تان له‌ده‌ست دا ، حاكم مه‌حمود ووتیشی‌ پله‌ی‌ دووه‌م به‌ واته‌ی‌ نازناو دێت چونكه‌ ئێوه‌ كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له‌ خودی‌ كاپتن وسام كه‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌مان ئه‌ندامه‌ و له‌ هه‌مان كات سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیپه‌كه‌یه‌ و متمانه‌ی‌ ڕاهێنه‌ری‌ وه‌رگرتبوو وه‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان ڕێباز صدیق و سۆران سه‌لیم كه‌ له‌گه‌ڵ ماندوبونێكی‌ زۆریان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی‌ لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان دڵسۆزانه‌ هه‌وڵه‌كانیان خستبووه‌ گه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی‌ پێشكه‌وتوان .

پاشان هه‌ریه‌ك له‌ كاپتن وسام محه‌مه‌د بازگ ، ڕێباز صدیق و سۆران سه‌لیم وه‌ك ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌ران بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانیان پێبه‌خشرا و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌رزی‌ نوێ‌ به‌ ڕۆحێكی‌ نوێ‌ و گڕوتینێكی‌ نوێ‌ ده‌چنه‌وه‌ نێو ئه‌و كێبڕكێییه‌ .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ كۆی‌ 20 یاری‌ توانی‌ 33 خاڵ كۆبكاته‌وه‌ به‌ 9 سه‌ركه‌وتن و 6 یه‌كسان بوون و 5 شكست .


PM:05:04:28/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌