پێشمهرگه سپۆرت -
کریستۆف گالتیێر، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بۆ ئیدارەی یانەکەی نارد دوای ئەوەی بوونە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی.
گالتیێر لە لێدوانێکیدا لە دوای تاجە گوڵینەی پاریس سان جێرمان، دوای ئەوەی پرسیاری لەبارەی داهاتووی یانەی پاریس سانجێرمان کرد، وتی: پێموایە شایستەی وەرزی دووەمم لە یانەی پاریس سانجێرمان، کە ئەمەش داوایەکی ناراستەوخۆ بوو لە ئیدارەی یانەکە بۆ مانەوە لە پۆستەکەیدا
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت کە زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە پاریس سانجێرمان بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی جێگەی گالتیێر بگرێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی بایرن میونشن دەرچوو.