ته‌ندروستی -
دكتۆره یكاترینا كاشوخ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس ئاشكرای كردوه زۆر خواردنی میوه‌ی گێلاس مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆزاری" ئه‌زڤیستا" ئه‌م خانمه پزیشكه وتویه‌تی" له‌ناو میوه‌ی گێلاسدا بڕێكی زۆر ڤیتامین B1 ، B2 ، C ، E و پۆتاسیۆن و ئاسن و فسفۆڕ و كرۆم و یۆد هه‌یه، جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی چالاككه‌رێكی زۆر باشی جه‌سته‌یه.
له 100 گرام میوه‌ی گێلاس50-80 كالۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به جوانی له‌شولاریان ده‌ده‌ن، كرۆم كه له‌پێكهاته‌ی ئه‌م میوه‌یه‌دا هه‌یه یارمه‌تی ڕێكخستنی ئاستی گلوكۆزی خوێن ده‌دات یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین ده‌دات، په‌كتین ی تیادایه ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ڕێكده‌خات و گه‌ده چالاك ده‌كات، میزپێكه‌رێكی باشه ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێیان هه‌یه ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.
له‌ناو میوه‌ی گێلاسدا بڕێكی زۆر مادده‌ی ئه‌نسۆسیانین ی ئه‌ندامی- بۆیه‌ی ڕوه‌كی هه‌یه دژه هه‌وكردنێكی به‌سووده، له‌م میوه‌یدا ته‌نها ڤیتامین و كانزای پێویست نییه به‌ڵكو له 100 گرام میوه‌ی گێلاس 11-12 گرام شه‌كر هه‌یه ئه‌مه‌ش زیانی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س هه‌ستیاریان هه‌یه به‌م میوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌منداڵان بڕێكی زۆریان پێنه‌درێت به‌تایبه‌ت یه‌كه‌مجار كه ئه‌م میوه‌یه ده‌خۆن .