ڤالێنسیا بەیاننامەیەکی‌ فەرمی لە بارەی‌ ڤینسیۆسەوە بڵاوکردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ ڤالێنسیا جەختدەکاتەوە کەبە هەموو شێوەیەک دژی‌ ڕەگەزپەرستی‌ دەوەستێتەوە و لەگەڵ پۆلیس هەماهەنگیان کردووە.

لە بەیاننامەیەکی‌ فەرمیدا یانەی‌ ڤالێنسیا دەڵێت لەگەڵ پۆلیسدا هەمەئاهەنگیان دروستکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی‌ دژی ڤینیسیۆس وتەی‌ رەگەزپەرستیان بەکارهێناوەو تا ئێستاش سێ کەس دەستگیرکراون کە لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتوون قسە بە ڤینیسیۆس دەڵێن.

لە بەیاننامەکەدا بەرپرسانی یانەی‌ ڤالێنسیا پشتگیری هەموو بەدواداچونێک دەکەن لەسەر بابەتی ڕەگەزپەرستی دژی ڤینیسیۆس.

لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا دەڵێت ئیدارەی‌ یانەی‌ ڤالێنسیا دژی هەموو جۆرە ڕەگەزپەرستییەکە و هەموو ڕێکارێکیش دەگرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە.



PM:03:26:24/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌