‌بكوژیی بێدەنگ چییه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

بەرزی پەستانی خوێن بۆ ماوەیەکی زۆر دەکرێت  هیچ نیشانەیەکی لێ بە دەرنەکەوێت هەربۆیە بە بکوژی بێ دەنگ ناودەبرێت و تەندروستیت بخاتە مەترسییەوە و مەترسی تووشبوونت بەم گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ زیاد بکات كه‌ دکتۆر هیوا پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1-جەڵتەی دڵ و پەککەوتنی دڵ
2-جەڵتەی مێشک یان خوێنبەربوونی مێشک 
3-گیرانی خوێنبەرەکانی قاچ 
4-لەکارکەوتنی گورچیلە 
5-کاریگەری لەسەر تۆڕی چاو 

بۆیە بەپێی رێنماییە جیهانییەکان:
1-هەرکەسێک تەمەنی 18 سال و بەسەرەوە بێت پێویستە بەلایەنی کەمەوە سالێ جارێک پەستانی خوێنی بگرێت بەشێوەیەکی زانستی ئەگەر هاتوو بەرزی پەستانی خوێنی نەبوو. 
2-هەروەها سالێ دووجار پەستانی خوێنی بپێوێت بەلایەنی کەمەوە ئەگەر هۆکاری مەترسی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێنیان هەبێت وەک قەلەوی، بۆماوەیی..، خواردی خوێی زیادە، خواردنەوەی کحول، کەم خەوی و کەم جوولە و وەرزش نەکردن.



PM:04:48:22/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌