ته‌ندروستی -
سامی مارگۆ پسپۆڕی چاره‌سه‌ری سروشتی، چوار ڕه‌فتاری ڕۆژانه ده‌خاته ڕوو كه به‌رده‌وام دوباره‌یان ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌بنه هۆی توشبوون به ئازاری پشت و زیان به بڕبڕه‌كانی پشت ده‌گه‌یه‌نێت.
1- چه‌مانه‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشت له‌كاتی شۆفێریدا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشت ده‌بێت .
2- له شوێنی كاره‌كه‌ت به‌و جۆره دانیشه كه ئاسووده‌یت و پشت نه‌چه‌مێته‌وه، چونكه چه‌مانه‌وه له‌كاتی كاركردن له ئۆفیس و شوێنی كار زیانی ده‌بێت بۆ بڕبڕه‌ی پشت.
3-چه‌مانه‌وه‌ی مل له‌كاتی ڕۆیشتن به‌ڕێگادا بۆ ته‌ماشاكردنی مۆبایله‌كه‌ن زیانی هه‌یه، به‌جۆرێك مۆبایله‌كه‌ت به‌كاربهێنه مۆبایله‌كه‌ت له ئاستی چاوتدا بێت.
4-له‌سه‌ر قه‌نه‌فه مه‌خه‌وه، نوستن له‌سه‌ر قه‌نه‌فه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به بڕبڕه‌ی پشت، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به بڕبڕه‌كانی پشتت نه‌گات و نه‌چه‌مێته‌وه له جێگای نوستنی خۆت بخه‌وه.