پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك و وسام محه‌مه‌د بازگ و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ، سه‌ید فه‌لاح الجزائری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد و ئه‌حمه‌د خورشید مه‌نده‌لاوی نوینه‌ری یانه‌ی ناوبراو .
له‌و سه‌ردانه‌ی شاندی یانه‌كه‌ی به‌غدا و سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه به‌خێرهێنانی له یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد كرد بۆ شاری سلێمانی و كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی مه‌شقی ئاماده‌كاری بۆ تیپی سێبه‌ر ( ڕدیف ) ی یانه‌كه‌یان ، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له یانه‌كه كرد كه توانیان له‌م وه‌رزه دووباره بگه‌نه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق .
حاكم مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێك بووه له یانه ڕكابه‌ره‌كان بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چڕ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ڕیزی ئه‌و خوله به‌هێزه .
دواتر سه‌ید فه‌لاح الجزائری كه پارێزگاری پێشوی شاری به‌ه‌غداد بووه به وه‌كاله‌ت ، سوپاسی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ی كرد كه هاوكاری یانه‌ی ئه‌مانه به‌غدادیان كردووه و یاریگه‌كانیان بۆ دابین كردوون تا بتوانن یه‌كه‌ی مه‌شق و كه‌مپه‌كانیانی لێ به‌ڕێوه‌به‌رن و ووتیشی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌نگێكی به‌هێزی له عێراق دا هه‌یه‌و به گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕوانن كه نوێنه‌رایه‌تی وه‌رزشی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق ده‌كه‌ن له زۆرینه‌ی یارییه‌كاندا .
له كۆتایی ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی یانه‌ی ناوبراو قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینیان ئاراسته‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كردوو له‌به‌رامبه‌ردا ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی یانه‌كه‌ی به‌خشیه یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد .