ته‌ندروستی -
كۆلیسترۆڵ مادده‌یه‌كی مۆمیه جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ دروستكردنی خانه‌كان و ڤیتامین و به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنه‌كانی"ئیسترۆجین و تستۆستیرۆن" پێویستیه‌تی، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی زیادده ڕه‌وی له خواردنیدا بكرێت ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی له‌كاتی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن مرۆڤ هه‌ست به نیشانه‌ی ڕوونی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ناكات، به‌ڵام دكتۆر سامی پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی هارلی ده‌ڵێت" لاواز بوونی نیۆكی پێ و خاو درێژ بوونه‌وه‌ی یه‌كێكه له نیشانه‌كانی به‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن"
به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن هۆكاره بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ملوله‌كانی خوێندا، به‌مه‌ش ملوله‌ی خوێن توشی ڕه‌قبوون ده‌بێت به‌ئاسانی خوێن ناچێت بۆ پێكان، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه نینۆكه‌كانی پێ ئاسان درێژ نابنه‌وه.
جگه له نینۆكه‌كان، سڕبوونی پێكان گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و تاریك بوونی به‌راورد به پێشتر دوو نیشانه‌ی دیكه‌ن مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنی هه‌ستی پێده‌كات.
خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن و دوور كه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، باشترین ڕێگان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن.