پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 8 ی ئایاری 2023 و له ساڵ ڕۆژی كۆچی ( م ، صه‌لاَح محه‌مه‌د كه‌ریم ) ی وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی دا‌و له نێو گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی تایبه‌ت به كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، هه‌ردوو وه‌رزشكار ( نه‌به‌ز عه‌لی ئاسكه و عه‌باس عه‌لی ئه‌حمه‌د ) پێشانگه‌یه‌كی وێنه‌ی به ژیانی وه‌رزشی ئه‌و وه‌رزش كاره دێرینه‌ی شاری سلێمانی كرده‌وه كه خه‌رمانێك له خزمه‌ت به ژێر خانی وه‌رزشی كردبوو .
له‌و پێشانگه‌یه‌دا وێنه‌كان ، باسی ژیانی وه‌رزشی و كه‌سی مامۆستای كۆچكردوو صه‌لاَح محه‌مه‌د كه‌ریمی ده‌كردوو ئاماده‌بووان جگه‌له گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆچكردودا به پێنوسه‌كانیان یادێكیان له ده‌فته‌ی یادگاری پێشانگه‌كه‌دا تۆمار كرد .
جێگه‌ی باسه حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كاندا وشه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ژیانی م ، صه‌لاَح محه‌مه‌د كریم تۆمار كردوو ئه‌و وه‌رزشكاره‌ی بۆ مێژوو وه‌سف كرد كه وێنای دروست نابێته‌وه .