‌ڤاكسینێكی نوێ به‌رهه‌مهێندرا



ته‌ندروستی‌ - 

كۆمه‌ڵه‌ی‌ خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌كه‌مجار به‌كارهێنانی یه‌كه‌مین ڤاكسینی دژی جۆره‌ ڤایرۆسێك په‌سه‌ند كرد كه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌(RSV).

ڤاكسینه‌كه‌ ناوی" ئه‌ریكسڤی" یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كارده‌هێندرێت ته‌مه‌نیان 60 ساڵ و زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی (RSV) پارێزراوبن.

ئه‌م ڤایرۆسه‌ چییه‌؟
1- ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی سییه‌كان و كۆئه‌ندانی هه‌ناسه‌.
2- توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ زۆر بڵاوه‌ به‌ڕادده‌یه‌ك زۆرینه‌ی‌ منداڵ پاش گه‌یشتنیان به‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵی توشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون.
3-ڤایرۆسه‌كه‌ توشی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و پێگه‌یشتوش ده‌بێت.

ئه‌م ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌؟
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری بایۆلۆجی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی" پیته‌ر ماركس" ده‌ڵێت" كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌دیاریكراوی ئه‌وانه‌ی‌ توشبووی نه‌خۆشی دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌رگری له‌شیان لاوازه‌ له‌كاتی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی (RSV) مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌بێت"

ڤاكسینه‌ نوێكه‌ كاریگه‌ری توشبوون به‌ ڤایرۆسی (RSV) كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 82.6- 94.1 % پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌واوی قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و پشكنیندا تێپه‌ڕ بووه‌.



PM:06:35:08/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌