ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه، چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به قسه و گفتوگۆ مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه له قۆناغه‌كانی داهاتوی ته‌مه‌نی مرۆڤدا.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی ده‌رونیان هه‌یه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زۆره.
پسپۆڕان لایان وایه چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ (CBT) بۆ خه‌مۆكی ته‌نها هاوكاری مێشك نییه به‌ڵكو بۆ ته‌ندروستی دڵیش به‌سووده، توێژه‌ره‌وه‌كانی كۆلێژی له‌نده‌ن سه‌ر كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 45 ساڵ بووه و چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به گفتوگۆیان وه‌رگرتوه له‌نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2020 و هه‌ریه‌ك له گرفتی نوستن و هه‌ستی مه‌زاجی ناخۆش و پێوانه‌ی خه‌مۆكی له كه‌سه‌كان به هه‌ند وه‌رگیراوه.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه له‌سه‌ریان كه‌مبۆته‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌متر بووه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان گرفتیان هه‌یه و چاره‌سه‌ریان وه‌رنه‌گرتوه.