ته‌ندروستی -
هه‌ستكردن به دڵه‌ڕاوكێ و سترێس له ژیانی ڕۆژانه‌دا تا ئه‌و ڕادده‌یه ئاساییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی گرفتی ده‌رونی له‌وێدا ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسان نابێت.
پسپۆڕان بۆ ڕوبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفته ده‌رونییه چه‌ند هه‌نگاوێك وه‌ك ڕێگا چاره‌سه‌ر ده‌خه‌نه ڕوو:
1-گه‌شت به‌ناو سروشتدا بكه:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان سه‌لماندویانه به‌سه‌ربردنی كات له‌ناو سروشتدا یارمه‌تی باشبوونی ته‌ندروستی ده‌رون ده‌دات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاج ده‌بێت.
2-میوزیك:
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه گوێگرتن له میوزیك یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به سترێس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌دات، ئارامی بۆ ده‌رون ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
3-كات بۆ خۆت ته‌رخان بكه:
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه 5 خوله‌ك بۆ خۆت ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئاره‌زوی ده‌كه‌یت تیایدا ئه‌نجامی بده‌یت، وه‌رزشكردن یان نوسینه‌وه‌ی یاداشتی ڕۆژانه.
4-ڕۆتینی باش بخه‌ره ژیانته‌وه:
كاتی تایبه‌ت بۆ نوستن و خه‌وتن و چونه ده‌ره‌وه‌ت دیاری بكه و ڕۆژانه دوباره‌یان بكه‌ره‌وه.
5-سه‌ردانی چاره‌سه‌ركاری ده‌رونی بكه:
ئه‌گه‌ر گه‌یشتیه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خۆت نا‌توانیت هاوكاری خۆت بكه‌یت ئه‌وه په‌نا ببه‌ره به‌ر پسپۆڕانی ده‌رونی بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.