مێسی لە بارەی‌ سزاکەی‌ پاریسەوە بڕیارێکیدا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی‌ و ئەستێرەی‌ یانەی‌ پاریس سانجێرمان لە بارەی‌ بڕیاری‌ سزادانەکەی‌ یانەکەیەوە بڕیاریێکیدا

پاریس سانجێرمان بڕیاریدا، ئێوارەی سێشەممە، لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕابگرێت، دوای ئەوەی گەشتی بۆ سعودیە کرد، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی یانە فەرەنسییەکە وەربگرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، مێسی بڕیاریداوە تەنانەت ڕەچاوی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمانیش نەکات، کە پێشتر لەگەڵ ناسر خلێفی "سەرۆکی یانەکە" لەکاتی مۆندیالی قەتەردا گەیشتبووە ئەو ڕێککەوتنە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێککەوتنەکە لەنێوان لیۆ و نوێنەرانی خلیفی بووە سەبارەت بە کاراکردنی بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزی سێیەم لە پارکی شازادەکان.

بەڵام بڕیاری ئیدارەی پاریس بە سزادانی‌ وای‌ لە مێسی کردووە  بۆ ئەوەی جانتاکانی کۆبکاتەوە و قەڵای سان جێرمان بەجێبهێڵێت.


PM:03:16:03/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌