ته‌ندروستی -
ته‌ندروستی ده‌رونی و ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه به‌ندن، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری خراپی دۆخی ده‌رونی له‌سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به به‌رزه په‌ستانی خوێن ئاشكرا كردوه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای" ماكس بلانك" تایبه‌ت به زانستی مێشك و ده‌مار له ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردوه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان به‌رزی په‌ستانی خوێن و زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به به‌رزه په‌ستانی خوێن، پێشتریش چه‌ندین توێژینه‌وه په‌یوه‌ندی نوێوان به‌رزه په‌ستانی خوێن و ته‌ندروستی ده‌رونی ئاشكرا كردوه.
لینا شری نوسه‌ری یه‌كه‌می توێژینه‌وه‌یه‌كه ده‌ڵێت" بۆ ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامی متمانه پێكراو به‌شێوه‌یه‌كی زانستی داتای زۆرمان وه‌رگرتوه و له توێژینه‌وه‌كه‌دا زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س به‌شداربوون، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه توشبووان به به‌رزه په‌ستانی خوێن چه‌ند ساڵێك به‌ر له نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه نائارام بوون و پاش ئه‌وه‌ی ده‌شزانن توشی به‌رزه په‌ستانی خوێن بوون ده‌رمانه‌كان ناخۆن چونكه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاجیان ده‌بێت"
به‌شێك له توشبووه‌كان سه‌ره‌تا ته‌نها توشبوون و ده‌كرێت به گۆڕینی سیستمی ژیانیان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌یان بكه‌ن به‌ڵام كاتێك پێده‌زانن توشی به‌رزه په‌ستانی خوێن بوون نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێبۆته درێژخایه‌ن.