ته‌ندروستی -
پسپۆڕی بواری خۆراك دكتۆر" فینفرید كویتاجه"ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات له‌به‌ر سووده ته‌ندروستیه‌كانی گێزه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ندی به ڤیتامین و كانزا پێویسته‌كان بیكه‌نه یه‌كێك له خۆراكه‌كانی ڕۆژانه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" گێزه‌ر بڕێكی باش ڤیتامین A تیادایه بۆ ته‌ندروستی چاو گرنگه و ڤیتامین B تیایدایه بۆ ته‌ندروستی مێشك پێویسته و ڤیتامینC تیادایه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش پێویسته جگه له‌مانه‌ش پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆمی تیادایه بۆ ته‌ندروستی دڵ و ماسولكه‌كان گرنگن"
بێتا كارۆتین له‌ناو گێزه‌ردا هه‌یه وه‌ك پارێزه‌رێكی خانه‌كانی پێسته له كاریگه‌ریه زیان به‌خشه‌كانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی و ڕیشاڵی ناو ئه‌م سه‌وزه‌یه بۆ ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس پێویسته.
له كۆی 100 گرام گێزه‌ر ته‌نها 39 كالۆری به له‌ش ده‌به‌خشێت، به‌مه‌ش به یه‌كێك له‌و سه‌وزانه داده‌نرێت بۆ دابه‌زاندنی كێش ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت.