پێشمهرگه سپۆرت -
جۆرجینا ڕۆدریگێز هاوڕێی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی ڕاستیەکانی سەبارەت بە تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات.
زۆرێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە پەیوەندی نێوان ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا باش نییە و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوەیان.
ڕاپۆرتەکان ئەوەشیان زیاد کردووە کە دۆن دڵخۆش نییە بە ڕەفتاری جۆرجینا کە زۆربەی کاتەکانی بە بازاڕکردن بەسەر دەبات و دایکی دۆن لە ژیانی جۆرجینا ڕازی نییە.
لای خۆیەوە جۆرجینا لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ئینستاگرام ئەم هەواڵانەی ڕەتکردەوە و نووسیویەتی: ئیرەیی دەنگۆ دروست دەکات و قسە و باسەکان بڵاوی دەکەنەوە.