ته‌ندروستی -
كه‌ی باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی توشبووانی شه‌كره پشكنینی شه‌كره‌ی خوێن بكه‌ن به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ ئه‌و توشبووانه‌ی شه‌كره كه پزیشك ڕێگه‌یداون به‌ڕۆژوو ببن؟
پسپۆڕانی نه‌خۆشی شه‌كره ڕێنموی توشبووان به‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن له‌م كاتانه‌دا ئه‌م پشكنینه بكه‌ن:
1- كاتی پارشێو.
2-به‌یانیان پاش هه‌ستان له‌خه‌و.
3- پێش به‌ربانگ كردنه‌وه.
4- دوو كاتژمێر پاش به‌ربانگ كردنه‌وه.
5- هه‌ركات هه‌ستت به‌ماندوێتی كرد بێ وه‌ستان ئه‌م پشكنینه بكه.
ئه‌و توشبووانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكراوه به سوود وه‌رگرتن له‌ڕێنمای پزیشك و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست ده‌توانن به‌ڕۆژوو ببن.