ته‌ندروستی -
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، %5 ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو توشی خه‌مۆكی بوون كه بریتیه له تێكچوونی باری ده‌روننی و هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به خه‌مباری و له‌ده‌ستدانی ئاره‌زوو بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ی پێشتر چێژ به‌خش بوون.
دكتۆره جولی سمیس پسپۆڕی بواری ده‌رونیه له " هامبشایر" له ئینگلته‌را باسی له‌وه كردوه سێ بابه‌ت هه‌یه هاوڵاتیان له‌باره‌ی خه‌مۆكییه‌وه خراپ تێگه‌یشتوون.
1- خه‌مۆكی ته‌نها تێكچوونی مه‌زاج نییه:
له‌ڕاستیدا ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ توشی خه‌مۆكی ده‌بێت ته‌نها مه‌زاجی تێكناچێت به‌ڵكو هه‌ست به نه‌مانی ئاره‌زوو ده‌كات بۆ هه‌موو شتێك، له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به‌وه ده‌كات كه‌سێكی تێكشكاو و به‌تاڵه، كه‌مخه‌وی و دڵه‌ڕاوكێ و نه‌خواردنی نان وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی توشبونن به خه‌مۆكی.
2-ده‌كرێت خه‌مۆكی توشی جه‌سته ببێت:
خه‌مۆكی ته‌نها كار له باری سۆزداریت ناكات، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ش ده‌بێت به‌جۆرێك مرۆڤ هه‌ست به لاوازی و بێهێزی خۆی ده‌كات و ئازاری جه‌سته‌ی ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانێت، له‌وانه‌ش" ئازاری جومگه و ماسولكه‌كان، ئازاری پشت، ئازاری سه‌ر، ئازاری سنگ" له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ریه‌ك له"نه‌مانی ئاره‌زوو بۆ خواردن و جوڵه و چالاكی جه‌سته‌ی و قه‌بزی و ئازاری بێ هۆكار و نه‌بوونی ووزه‌ی جه‌سته‌ی و نه‌مانی ئاره‌زووی سێكسی و تێكچوونی سووڕی مانگانه له خانماندا و تێكچوونی خه‌و" دیارترین حاڵه‌ته‌كانن كه له‌كاتی خه‌مۆكیدا هه‌ستیان پێده‌كرێت.
3- خه‌مۆكی له‌به‌رامبه‌ر خه‌مباری:
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" خه‌مۆكی و خه‌مباری هه‌مان شت نین، خه‌مباری یه‌كێكه له نیشانه‌كانی خه‌مۆكی، ئاساییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌هۆی حاڵه‌تێكه‌وه هه‌ست به خه‌مباری بكات و ئه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام خه‌مۆكی تێپه‌ڕ نابێت و درێژخایه‌نه.