‌هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری دابه‌زینی په‌ستانی خوێن


ته‌ندروستی‌ - 

دابەزینی پەستانی خوێن، واتا ڕێژەی پەستانی خوێن لەخوار٩٠/٦٠ ملیمەتر جیوەیە. دابەزینی زەخت دەکرێت وەکو حاڵەتێک ڕوبدات، یاخود نیشانەی کۆمەڵێک حاڵەتی تەندروستی بێت، دەکرێت هیچ نیشانەیەکی نەبێت، بەڵام هەرکات نیشانەی هەبوو پێویست بە چارەسەر دەکات، دكتۆر ئه‌یمه‌ن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

دابەزینی پەستانی خوێن دوو پێناسەی هەیە:
1-دابەزینی تەواوی پەستانی خوێن: پەستانی خوێن لەخوار ٩٠/٦٠ ملیمەتر جیوە (mm Hg) یە.
2-دابەزینی پەستانی خوێنی‌ ئۆرستۆستاتیک: پەستانی خوێنت بۆ ماوەی زیاتر لە سێ خولەک بە نزمی دەمێنێتەوە کاتێک بارەکەت دەگۆڕیت لە دانیشتنەوە بۆ هەستان. (ئاساییە کە پەستانی خوێنت بە کورتی دابەزێت کاتێک شوێنەکان دەگۆڕیت، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ نا).

نزمی فشاری خوێن چۆن کاردەکاتە سەر جەستەم؟
بەگشتی جەستە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆنترۆڵی پەستانی خوێنت بکات و لە دابەزاندنی زۆر دووری بخاتەوە. بە خێراکردنی ڕێژەی لێدانی دڵ یان بە تەسککردنەوەی خوێنبەرەکان. نیشانەکانی نزمی فشاری خوێن کاتێک ڕوو دەدەن کە جەستەت ناتوانێت دابەزینی پەستانی خوێن بوەستێنێت. 

کێ تووشی دابەزینی فشاری خوێن دەبێت؟
دابەزینی فشاری خوێن دەکرێت دووچاری هەر کەسێک لە هەر تەمەنێک ببێتەوە، بەتایبەت دوای تەمەن ٥۰ ساڵی(بە تایبەت لەکاتی گۆڕینی پۆسشندا). وە دەکرێت هیچ نیشانەیەک لە کەسەکەدا نەبێت.

نیشانەکانی نزمی پەستانی خوێن چین؟
باوترین نیشانەکانی نزمی پەستانی خوێن ڕوودەدەن بەهۆی کەمی چونی خوێن بۆ مێشک، ئەمانە بریتین لە:
1-گێژ بوون یان هەستکردن بە سەرسوڕان
2-لەهۆشچوون و بورانەوە.
3-هێڵنج یان ڕشانەوە.
4- شێواندنی بینین
5-هەناسەدانی خێرا
6-ماندوویی یان لاوازی
7-سستی و بێهۆشی 
8-سەرلێشێواوی یان کەمی تەرکیز.
9-لەرزین و گۆڕانی هەڵسوکەوت.

چ شتێک دەبێتە هۆی نزمی پەستانی خوێن؟
هۆکارەکانی کەمی پەستانی خوێن بریتین لە:
1-دابەزینی پەستانی خوێن لەکاتی هەستان بە خێرایی،(لەش ناتوانێت بەخێرایی بڕی خوێنی زیاتر بۆ مێشک بنێرێت). 
2-نەخۆشیەکانی سیستەمی دەماری ناوەندی
3-کەمی قەبارەی خوێن لە لەشدا
4-دابەزینی ئاوی لەش و وشکبوونەوە دەبێتە هۆی کەمی قەبارەی خوێن.
5-دۆخە مەترسییەکان لەسەر ژیان: ئەم حاڵەتانە بریتین لە  نا ڕێکی لێدانەکانی دڵ ، جەڵتەی دڵ و نەخۆشی سییەکان، هەوکردنی توند و هەستیاری بەهێز
1-هەندێک دەرمان
2- خواردنەوەی مەشروب
3- سکپڕی
4- تای بەهێز

چ پشکنینێک دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی نزمی فشاری خوێن؟
1-لەدوای پشکنینی پەستانی خوێن پشکنینی تاقیگەی دەکرێت، پشکنینەکان لەسەر خوێن و میز دەکرێت  وەک:"شەکرە، کەمی ڤیتامینەکان، کێشەی غوددە و هۆرمۆنەکان،نزمی ئاستی ئاسن (کەم خوێنی)"

2-تاقیکردنەوەی سکپڕی (بۆ هەرکەسێک کە ئەگەری هەیە دووگیان بێت).

ئەگەر پزیشکەکەت گومان بکات کە کێشەی دڵ یان سییەکانت هەیە ئەوا  تاقیکردنەوەکان بریتین لە:"تیشکی X-rays، پشکنینی تۆمۆگرافی (CT) ، وێناکردنی  (MRI).، ئیکۆ یان ECG"



PM:02:21:31/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌