‌باشترین و خراپترین خۆراکەکان بۆ توشبوانی شەکرە



ته‌ندروستی‌ - 

نه‌خۆشانی شه‌كره‌ وه‌ك كه‌سانی توش نه‌بوو به‌م نه‌خۆشییه‌ ناتوانن هه‌موو جۆرێكی خواردن بخۆن، دكتۆر هەڤاڵ پزیشکی پایەبڵندی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا لیستی باشترین و خراپترین خواردنه‌كانی بۆ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ داناوه‌.

باشترین خۆراکەکان بۆ توشبوانی شەکرە:

1-سەوزە ڕەنگ تێرەکان،تەماتە،بڕۆکلی و قەڕنابیت و میوە سەوزەکان وەکو خیار و ترۆزی و زەیتون و کیوی…هتد
2-بۆ چێشت(هەموو شلەکان جگە لە شلەی پەتاتەو قەیسی شیرین)
3-پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵە وەکو فاسۆلیا،پاقلە،لۆبیا،نۆک،شۆفان…هتد
4-چەرەسەکان
5-شیرەمەنییەکان(ماست و شیر و پەنیری کەم چەوری)
6-هێلکە
7-ماسی و سنگی مریشک
8-نانی جۆ،برنجی بۆر(بە ڕێژەیەکی کەم)

خراپترین خۆراکەکان بۆ توشبوانی شەکرە ئەمانەن:
1-هەموو خواردنە سور کراوەکان و کەباب 
2-هەموو خواردنە خێراکان وەکو ( لەفە،بەرگر،پاستا،پیتزا،لازانیا،نۆدڵز…هتد)
3-پەنیر و ماست و شیری چەور
4-هەموو بەرهەمە شیرینیەمەنییەکان
5-هەموو خواردنەوە گازییەکان
6-چاو و قاوەو نیسکافەی بە شەکر
7-خواردنە لە قوتو نراوەکان
8-پەتاتەو برنجی سپی و نانی سپی و نۆدڵز و مەعکەڕۆنی
9-میوە شیرینەکان وەکو(ترێ،هەنجیر،خورما،کاڵەک و شوتی…هتد)



PM:07:31:22/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌