ته‌ندروستی -
یه‌ك له كۆی 6 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕۆژانه به‌ده‌ست ئازاری سه‌ریانه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ریان ده‌رمانی ئازار شكێن به‌كارده‌هێنن وه‌ك پاراسیتۆڵ، به‌ڵام ده‌كرێت به‌سوود وه‌رگرتن له‌ڕێگای ئاسان و دوور له ده‌رمان چاره‌سه‌ری ئازاری سه‌رت بكه‌یت.
1-مه‌ساج به ملت بكه:
دانیشتنی زۆر و به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی درێژ واده‌كات ماسولكه‌كانی ملت ڕه‌ق ببێت، به‌ڵام ڕۆژانه چه‌ند خوله‌كێك مه‌ساجكردن به ماسولكه‌ی مل چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌كات.
2- ئاو بخۆره‌وه:
ڕۆژانه 8 كوپ كه ده‌كاته 1.5 لیتر ئاو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویسته بخورێته‌وه، كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به ئازاری سه‌ر.
3-وه‌ك پێویست بخه‌وه:
مانه‌وه هه‌تا به‌یانی و نه نوستن وه‌ك پێویست ئازاری سه‌رت توش ده‌كات، كه‌سانی پێگه‌یشتوو له ته‌مه‌نی 18-80 ساڵ پێویستیان به 7-9 كاتژمێر خه‌و هه‌یه له شه‌و و ڕۆژێكدا.
4- پشكنین بۆ ددانت بكه:
زۆر كات ئازاری سه‌ر له به‌یانیاندا هۆكاره‌كه‌ی لێكخشاندنی ددانه‌كانه له شه‌ودا و له‌كاتی نوستندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ت له‌گه‌ڵدایه سه‌ردانی پزیشك بكه و ڕێنمایی پێویست وه‌ربگره.