تهندروستی -
ژەهراویبوون بە ڤیتامین D ، حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵام جددیە کاتێک ڕوودەدات کە بڕێکی زۆر ڤیتامین D لە جەستەتدا هەبێت، دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
-ئهم حاڵهته بەهۆی چیەوە ڕوودەدات؟
ژەهراویبوونی ڤیتامین D بەزۆری بەهۆی ژەمە زۆرەکانی تەواوکەری ڤیتامین D دروست دەبێت نەک بەهۆی خۆراک یان بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر.
-نیشانەکانی چین؟
دەرئەنجامی سەرەکی ژەهراویبوونی ڤیتامین D بریتیە لە کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆری کالیسیۆم لە خوێندا کە دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە و لاوازی و زۆر میزکردن. هەروەها ژەهراویبوونی ڤیتامین D لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری ئێسک و دروستبوونی بەردی گورچیلە.
-ئەی چارەسەری چیە؟
چارەسەری بریتییە لە وەستاندنی وەرگرتنی ڤیتامین D و سنووردارکردنی ئەو خۆراکانەی کالسیۆمی زۆر تێدایە وەکو شیر و ماست و پەنیر. هەروەها لەوانەیە لە هەندێ حاڵەتدا پێویستکا بە موغەزی و هەندێ دەرمانی وەکو دەرمانە ستیرۆدیەکان.
-بۆیە پێویستە پشکنینی ڕێژەی ڤیتامین D لە خوێندا ئەنجامبدەی پێش بەکارهێنانی تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D هەروەها لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگەدا بەکاری بێنی.