ته‌ندروستی -
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه تا دره‌نگ بێداریت و هه‌ر شه‌وه‌ی له كاتێكی جیاوازدا ده‌خه‌ویت، یان شه‌وانه له چه‌ند كاتێكی جیاواز خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه ئه‌م دۆخه به‌ره‌و توشبوون به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری دڵ ده‌تبات.
زاناكان له زانكۆی" فاندربیرت" له ویلایه‌تی تینیسی ئه‌مه‌ریكا و كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی هارڤارد و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن" كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ویان ناڕێكه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی دڵ زۆره"
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا داتا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ێك كه‌سی پێگه‌یشتوو تۆماركرا، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و كواڵیتی خه‌وی به‌شداربووه‌كان به هه‌ند وه‌رگیرا، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مده‌خه‌ون و كاتی نوستنیان ناڕێكه و كواڵیتی نوستنیان خراپه نیشانه‌كانی ڕه‌قبوونی ملوله‌كانی خوێن له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كاری ڕۆژانه‌یان.
بۆ دووربوون له زیانه‌كانی كه‌مخه‌وی پسپۆڕان ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كاتی نوستنیان ڕێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیان.