ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ڕاهێنانی جه‌سته‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاسانه بۆ خه‌مۆكی و ئه‌مه باشتره له وه‌رگرتنی ده‌رمان و ڕاوێژكردن به پزیشك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی "sciencedaily" ی پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه چالاكی جه‌سته‌ی ئه‌وه‌نده‌و نیوی ده‌رمان و ڕاوێژی پزیشكی به‌سووده بۆ توشبووان به نه‌خۆشی خه‌مۆكی.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی باشووری ئوستورالیا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان له كۆمه‌ڵه‌ی "the British Journal of Sports Medicine" بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڕاهێنانی وه‌رزشی سوودی بۆ باری ده‌رونی زۆره و دڵه‌ڕاوكێ و سترێس كه‌مده‌كاته‌وه، خانمانی دووگیان و ئه‌وانه‌ی تازه منداڵیان بووه و توشبووان به نه‌خۆشی گورچیله زۆر سوود له ڕهێنانی وه‌رزشی وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی یه‌ك له‌كۆی 8 كه‌س له‌جیهان گرفتی ده‌رونیان هه‌یه و تێچووی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌رونی له‌جیهاندا ساڵانه 2.5 ترلیۆن دۆلاری ده‌وێت و پێشبینی ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2030 ئه‌م ژماره‌یه بگاته 6 ملیار دۆلار.