‌له‌بارەی نەخۆشی دەرونی باوه‌ڕ به‌م شتانه‌ مه‌كه‌


ته‌ندروستی‌ - 

لە رۆژگاری ئەمرۆدا هۆشیاری دەرونی زۆرگرنگە! دەیان کەس قوربانی دەستی ناهۆشیارین. ئەمەی خوارەوە چەند تێروانینێکی هەڵەیە کە بە تەواوی پێچەوانەکەیان راستە و هەموو ئەم دەستەواژە باوانەی ناو کۆمەلگە هەڵەن و ئێمە رۆژانە قوربانییەکانیان دەبینین، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا داوا ده‌كات هاوڵاتیان له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی ده‌رونی باوه‌ڕ به‌م شتانه‌ نه‌كه‌ن.

1- نەخۆشانی دەرونی توانای عەقڵیان لەدەست دەدەن.
2- نەخۆشی دەرونی چارەسەری نییە.
3- نەخۆشانی دەرونی مەترسیدار.
4- نەخۆشانی دەرونی چاکبونەوە بەدەستخۆیانە.
5- نەخۆشی دەرونی بە دەرمان چاک نابێتەوە.
6- دەرمانە دەرونییەکان تەنها هێورکەرەوە (موهەدیئ)ن.
7- دەرمانە دەرونییەکان مودمین دەبیت پێیان.
8- نەخۆشی دەرونی پەیوەندی هەیە بە جن، جادو، چاوەزار، ...
9- نەخۆشییە دەرونییەکان هەموو درێژخایەنن.
10- کەس لە نەخۆشی دەرونی چاکنابێتەوە.
11- نەخۆشانی دەرونی درۆدەکەن خۆیان وا لەخۆیان دەکەن.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"باوەربکەن سەرجەم ئەو خالانە وەهمن و پێچەوانەکەیان راستە. خۆزگە کەمێک کاتمان دەدا بە تێگەیشتن لە دەرونی مرۆڤ و نەخۆشی دەرونی."



PM:07:45:04/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌