تهندروستی -
کەمی ڤیتامین دی له ئێستادا یەکێکە لە کێشە باوەكان، زۆرینەی نەخۆشەکان کە پشکنینیان بۆ دەكرێت ئهم ڤیتامینه له لهشیاندا كهمه، هۆكارهكهشی کەم خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامین دییەکی زۆریان تیایە و نەچوونە بەر ھەتاو بە شێوەیەکی گونجاو .
گرنگترین نیشانەکانی بریتین لە :
1- بێ ھێزی
2- بێتاقەتی و خەمۆکی
3- ناڕەحەتی ئێسک و جومگەکان
4- کەم بوونی ھێزی ماسولکەکان
5- کەم خەوی یان نەخەوتن بە قووڵی
6- قژ ھەڵوەرین
7- کەم بوونی حەز بۆ خواردن
8- زوو نەخۆش کەوتن و دابهزینی بهرگری لهش
چۆنیهتی خۆپاراستن:
زیادکردنی خواردنی دهریایی بەتایبەت ماسی سەلەمون و ھەروەھا ھێلکە و شیر کە ڤیتامین دی تیابێت، جگه لهوهش چوونە بەر تیشكی خۆر و دەرخستنی ئەو شوێنانەی کە چەورییان پێوەیە وەک ورگ و ڕان و قۆڵ و پشت و سمت بۆ ماوە ١٠ خولەک ڕۆژانە.
چارەسەر:
وەرگرتنی ڤیتامین دی بە حەب و تەواوکەری خۆراکی یان دەرزی کە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ دەنووسرێت.