پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری 68 كوڕ و كچه یاریزانی نێو ده‌وڵه‌تی و نێو خۆی پاڵه‌وانێتی جامی سلێمانی شه‌تڕه‌نج كه بۆ یه‌كه‌مین جار بوو ئه‌نجام درا كۆتای هات و خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی خه‌لاَتی تایبه‌ت كران .
له نێو هۆڵی هۆتێل داوا له شاری سلێمانی جه‌وله‌ی نۆیه‌م و دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی سلێمانی شه‌تڕه‌نج به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی كێبڕكێیه‌كی یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌حمه‌د عه‌بدول سه‌تار یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی 7 خاڵ و نیوی كۆكرده‌وه ، هه‌روه‌ك ئه‌میر محه‌مه‌د پله‌ی دووه‌می ده‌سته‌به‌ر كردوو بووه خاوه‌ن 7 خاڵ .
ئه‌مه‌و مه‌هدی نیكۆر به هه‌مان ژماره‌ی خاڵ سێهه‌م بوو ، هه‌رچی هه‌ردوو یاریزان زۆزگ سه‌لاَح و ئاكار عه‌لی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوو توانیان پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن به 6،5 خاڵ .
له پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كان خه‌لاَتی سه‌ركه‌وتوان و ناوبژیوانان كرا‌و كۆتایی به یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی هات .