چوار جۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ خه‌وت باش ده‌كات



ته‌ندروستی‌ - 

دڵه‌ڕاوكێ و سترێس واده‌كات خه‌وی شه‌وانه‌ ئاسان نه‌بێت، پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌ڕێی سیستمی خۆراكیه‌وه‌ ده‌توانن خه‌ویان باشتر بكه‌ن.

میشێل جیراگتی وه‌ك پسپۆڕێكی خۆراك له‌ دامه‌زراوه‌ی‌  eternalbeing چوار جۆر خۆراكی ده‌ستنیشانكردوه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وانه‌ باشتر بخه‌ویت.

1- مۆزێك پێش نوستن:
یه‌كێك له‌و میوانه‌ی‌ بڕێكی زۆر باش مه‌گنسیۆمی تیادایه‌، ماسولكه‌كانی له‌ش ئارام ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ باش بنویت شه‌وانه‌ مۆزێك تێكه‌ڵاوی كه‌ره‌ی‌ چه‌ره‌س بكه‌ و بیخۆ.

2- ماسی بخۆ:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ی‌ نوێ كه‌ له‌  Journal of Clinical Sleep Medicine بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ "خواردنی ئه‌و ماسیانه‌ی‌ ڕۆندارن بڕێكی زۆر باش ڤیتامین D و ئۆمیگا سێ به‌له‌ش ده‌ده‌ن و ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتۆنیین له‌ له‌شدا ڕێكده‌خه‌ن به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ خه‌وی باش ده‌بێت" 

3- چه‌ره‌س بخۆ:
خواردنی چه‌ره‌سه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی وه‌ك" گوێز و باده‌م و فستق" مه‌گنسیۆم و زینكی پێویست به‌ له‌ش ده‌ده‌ن، هه‌وكردن و كۆرتیزۆل له‌ له‌شدا كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

4-شه‌ربه‌تی گێلاس:
به‌و مه‌رجه‌ی‌ شه‌ربه‌ته‌كه‌ سروشتی بێت كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ڕێكخستنی كاتی خه‌وت ده‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ چه‌وری به‌سوود و ڕیشاڵ و پرۆتینی تیادایه‌.


PM:02:24:15/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌