ته‌ندروستی -
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواردنه‌وه پرۆتینیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته و ماسولكه‌یان به‌هێزبێت له‌كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشیه‌كان، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕێنموی وه‌رزشوانه‌كان ده‌كات شه‌ربه‌تێكی سروشتی بخۆنه‌وه له‌جیاتی پرۆتینی ده‌ستكرد.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی" ئه‌كسته‌ر" ی به‌ریتانی ئاشكرایان كردوه شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر یارمه‌تی به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان ده‌دات به نزیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و پرۆتینه ده‌ستكرده‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به نیترات .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له "Acta Physiologica" بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی زانستیه بۆ ئه‌وه‌ی نیترات سوودی بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان و وه‌رزشوانه‌كان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار كه هۆكاره‌كه‌ی كه‌می ئه‌م پێكهاته‌یه‌یه.
جگه له شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر، خواردنه‌وه‌ی قاوه زۆر به‌سووده بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته وزه‌یه‌كی باشی ده‌ست بكه‌وێت هاوكات وه‌ك هانده‌رێكی كۆئه‌ندامی ده‌كار ووزه به جه‌سته ده‌دات.