تهندروستی -
ڤیتامین بی 12 یەکێکە لە گروپی ڤیتامینەکانی B کە رۆلی سەرەکی هەیە لەدەروستبونی خرۆکە سورەکانی خوێن و کاری دەمارەخانەکان وە دروست بوونی DNA، دکتۆر شێروان پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرس لهم بارهیهوه زیاتر دهخاته ڕوو.
ڤیتامین B12 لە چەندین خۆراک بە شێوەی سروشتی بوونی هەیە وەک(ماسی گۆشت هێلکە شیر پاقلەمەنیەکان و دانەوێڵە)
کەمی ڤیتامینەکە لە لەش دەبێتە هۆی:
1-کەم خوێنی
2-قەبزی
3-لاوازی وهیلاکی
4-دروست بونی کێشە لەدەمارەخانەکان وەک سربونی دەست و پێ
5-خەمۆکی
6- لاوازبوونی بیرەوەری
هەندێک دەرمان دەبنە هۆی کەمبوونی ئهم ڤیتامینه لەلەشدا بۆ نمونە (omeprazole,metformin) و چارەسەری کەمی ڤیتامینەکە دەکرێت لە رێی وەرگرتی ڤیتامین بە دەرزی.