پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری هه‌ولێر دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو ئه‌و كێبڕكێ به‌هێزه‌دا كه 12 یانه تێیدا به‌شداری كرد توانی به بێ شكست و به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات و جامی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك هێنایه‌وه شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه 14 خاڵی كۆكرده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و هه‌رچی یانه‌ی سه‌رچنار بوو به 12 خاڵ دووه‌م و هه‌ولێر به 9 خاڵ سێهه‌م بوون .
ئه‌مه‌و ئه‌كاد به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی هه‌ولێر چواره‌م و پله‌ی پێنجه‌میش بۆ یانه‌ی شێروانه بوو به 7 خاڵ .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی كۆتایی خه‌لاَتی تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان و یاریزانان كرا‌و په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه دادرایه‌وه .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل كه سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تره‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ركه‌وتن و نازناوه پێشكه‌ش به یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی ڕۆشنفیكر ده‌كه‌ن كه توانیان له نێو پاڵه‌وانێتییه‌كی به‌هێزدا دووباره نازناوه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و جامی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌یان به ئاستێكی زۆر به‌رز بینراوه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان بردۆته‌وه و توانیویانه به ئاستێكی به‌رز ببینرێن .
له دوا ووته‌ی ئه‌سعه‌د سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هاوكاریان بوون وپاڵپشتی له تیپی شه‌تڕه‌نج ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی دووپات كرده‌وه كه وه‌ك پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتییه‌كان بجه‌نگن و به‌سه‌ربازه به‌هێزه ڕۆشنفكره‌كانیان قه‌لاَكان داگیر بكه‌ن .