‌ئه‌م كه‌سانه‌ زیاتر توشی خه‌مۆكی ده‌بن



ته‌ندروستی‌ - 

زاناكان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ تۆنێكی ده‌نگی جێگیر و نزم و خه‌مۆك قسه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ خه‌مۆكی زیاتره‌.

زانا ئه‌ڵمانیه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ ده‌نگێكی كراوه‌ و به‌رز قسه‌ ده‌كه‌ن له‌ ژیانیاندا كراوه‌ و به‌خته‌وه‌رترن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌نگێكی نزم و خه‌مۆكیان هه‌یه‌، ڕاپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی‌  Depression and Biploar Support تیایدا هاتووه‌ توشبووان به‌ خه‌مۆكی %20 ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كۆتایی به‌ژیانی خۆیان بهێنن.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری Journal of Voice بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا داتا له‌سه‌ر 2000 كه‌س كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19-80 ساڵدایه‌ و تێبینی له‌سه‌ر تۆنی ده‌نگ و ته‌ندروستی جه‌ستته‌ی‌ و ده‌رونیان وه‌رگیراوه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌، تۆنی ده‌نگ ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رونی، ئه‌وانه‌ی‌ به‌ تۆنێكی ده‌نگی نزم و لاواز قسه‌ ده‌كه‌ن كه‌متر به‌خته‌وه‌رن به‌راورد به‌وانه‌ی‌ تۆنی ده‌نگیان به‌رزه‌.



PM:03:28:28/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌