پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی هۆتێل گۆڵدن نایت ، یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی كوردستانی ده‌ست پێكرد .
پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌به‌شداری 12 یانه‌یه و تێیداو تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌شت یاریزانی به‌شداری له كێبڕكێكانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كردووه و توانی له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌م سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له داویی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و له یانه‌كانی ( خه‌لیفان ، هه‌ولێر و سه‌رچنار ) ی برده‌وه .
ئه‌نجامی یارییه‌كانی پێشمه‌رگه بریتی بوون :
پێشمه‌رگه × خه‌لیفان 4 - 0
پێشمه‌رگه × هه‌ولێر 3 - 0/5
پێشمه‌رگه × سه‌رچنار 3 - 1
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، تیپه‌كه‌مان خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی 2019 یه‌و له‌و كات تا ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانێتی كوردستان ئه‌نجام نه‌درابوو وه ئێمه‌ش وه‌ك تیمی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاریمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وامی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بده‌ین و نازناوه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بهێنینه‌وه .