ته‌ندروستی -
له ئێستادا كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌هۆی سه‌رقاڵی ژیانی خۆیان و خێزان و كۆمه‌ڵگا ڕۆژانه له سترێستدا ده‌ژین ئه‌مه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی پیری دروست ده‌كات، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئه‌مه‌ی سه‌لماندوه.
تیمێكی زانستی له زانكۆی "هیلسنكی" ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر 68000 به‌شداربوو ئه‌نجامیانداوه و ته‌مه‌نیان سه‌روو 45 ساڵ بووه.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان به‌رده‌وام سترێسن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به‌خه‌ڵه‌فان پاش ته‌مه‌نی 45 ساڵی %17-24 مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان هه‌یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر سترێسن.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژانه ته‌نها 6 خوله‌ك ئه‌نجامدانی وه‌رزش و ڕاهێنان به چڕی ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
له ئێستادا یه‌ك له كۆی 14 كه‌س كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 65 ساڵ و زیاتره توشی خه‌ڵه‌فان ده‌بن، و ئه‌م ڕێژه‌یه ڕوو له زیادبوونه و نزیكه له‌وه‌ی ببێته 1.5 له 14 كه‌س و هه‌تا ساڵی 2040 ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته یه‌ك ملیۆن توشبوو به زه‌هایمه‌ر له جیهاندا.