ته‌ندروستی -
هه‌ندێكجار مرۆڤ توشی سه‌ر سوڕان ده‌بێت، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی نه كه‌می ئاسنی خوێن و نه ماندوێتی و هۆكاره‌كانی دیكه نییه به‌ڵكو گۆڕانی شوێنی کریستاڵەکانی ناو گوێ دەبێتە هۆی سەرسوران، دكتۆر ئازاد پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"گۆڕانی شوێنی کریستاڵەکانی ناو گوێ، باوترین هۆكاره بۆ سەرسورانە دەکرێت ئەم سەرسورانە رووبدات بەبێ بونی هۆکار یان نەخۆشی دیكه"
دكتۆر ئازاد ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، لەحالەتی ئاسایدا کۆمەلێک کریستاڵ لەناوگوێی مرۆڤدا هەیە بۆ راگرتنی بالانسی مرۆڤ، بەڵام لەم حاڵەتەدا ئەم کریستالەکان لەجێگای خۆیان نامێنن و دەبیتە هۆی سەرسوران.
چارەسەرەکانی:
-جیاکردنەوەی هۆکاری سەرسوڕانەکەیە.
- ئایا پەیوەندی بەمێشک و مێشکۆڵەوە هەیە کەئەم جۆرەیان مەترسیدارە.
-یان سەرسورانەکە جۆری benign paroxysmal positional vertigo کە لەونەیە خۆی چاک بێتەوە یان هەندێ جار پێویستی بەوەرزشی تایبەت و چارەسەری تایبەتە.