ته‌ندروستی -
به‌رزی فشاری خوێن یه‌كێكه له‌و گرفته باوانه‌ی ئێستا به‌شێك له هاوڵاتیان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، زوو وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ر هۆكاره بۆ مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك، دکتۆر عارف پسپۆر و ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له‌باره‌ی به‌رزه فشاری خوێن ده‌خاته ڕوو.
1-بەرزە فشاری خوێن (زەغتی خوێن) نەخۆشیەکی زۆر بلاوە نزیکەی ١.٤ بلیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان کێشەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە، له‌وانه ژمارەیەکی بەرچاو لە تووشبوان لە ولاتە ھەژارەکانن . بە شێوەیەکی گشتی لە ھەر چوار پیاو و لە ھەر پێنج ژن یەکێکیان کێشەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە. ھەر کەسێک فشاری خوێنی ١٤٠/٩٠ ( لە کوردستان بە ١٤/٩ دەناسرێت ) یان زیاتر بێت یٔەوە دەگەیەنێت، کە بەرزە فشاری خوێنی ھەیە. لەم حالەتەدا وا باشترە سەردانی دکتۆر بکات، بۆ یٔەوەی دلنیا بێتەوە و یٔەگەر پێویست بکات چارەسەر وەرگرێت. ھەندێک له ناوەندە زانستیەکان لەو باوەڕەدان، کە پێویسته رێژه‌ی ١٣٠/٨٠ وەک بەرزە فشاری خوێن دابنرێت و نەخۆش دەبێت گۆرانکاری لە ژیانی بکات .
2-بەرزە فشاری خوێن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و دەبێتە ھۆی جەلتەی دڵ و مێشک ، یاخود خوێن بەربوونی خوێنبەرەکانی مێشک ، یٔه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرێت، له یٔاینده‌دا دەبێتە ھۆی پەککەوتن و سستبوونی دڵ و گورچیلەکان ، هه‌ندێک جار ده‌بیته هۆی خوێن بەربوون لە خوێن بەرەکانی چاو و کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر تۆڕی چاو و دەماری چاو دەبێت .
3-لە زۆربەی حالەتەکاندا بەرزە فشاری خوێن ھیچ نیشانەیەکی نیه، ھەر بۆیە بە کوژەری بێدەنگ دەناسرێت (silent killer). خەلکانێکی زۆر ھەن فشاری خوێنیان بەرزە بێیٔەوەی ھەستی پێبکەن ، بۆیە زۆر گرنگە خەلک چاودێری فشاری خوێنی خۆیان بکەن و لە یٔەگەری بەرزی فشاری خوێن سەردانی دکتۆر بکەن . یٔەگەرهاتوو فشاری خوێن زۆر بەرزبێتەوە بۆی ھەیە ھەندێک نیشانە درووست بکات وەک سەریٔێشە، خوێن بەربوونی لووت ، گێژبوون ، سینگ یٔێشان و دلەکوتێ.
4-لە زۆربەی حالەتەکاندا ھۆکاری سەرەکی بەرزی فشاری خوێن دیار نیە ( Essential Hypertension)، بەلام یٔه‌وه دەزانین، کە چوونە ناو تەمەن و رەقبوونی خوێنبەرەکان دەبنە ھۆی بەرزی فشاری خوێن . هاكات ھۆکاری بۆماوەیش رۆلی خۆی ھەیە، بۆیه یٔه‌گه‌ر كه‌سێك له خێزانێكدا بێت، كه فشاری خوێنیان هه‌یه، یٔه‌گه‌ری تووشبوونی له خه‌ڵكانی تر زۆرتره. له‌پاڵ یٔه‌مانه کۆمەلێک ھۆکاری تر ھەن، کە یٔەگەری بەرزە فشاری خوێن زیاد دەکەن، وەک بەکارھێنانی بڕێکی زۆر لە خوێ ، خواردنەوەی یٔەلکھول ، جگەرە کێشان ، قەلەوی و وەرزش نەکردن .
لە ١٠٪ ی حالەتەکانی بەرزە فشاری خوێن دەتوانرێت ھۆکارەکانی دیاری بکرێت ( Secondary Hypertension) ، یٔەو ھۆکارانەش بریتین لە تەسکبوونەوەی خوێنبەری گورچیلە و ھەوکردنی درێژخایەنی گورچیلە و کۆمەلێک نەخۆشی تری کوێرە رژێنەکان . یٔەگەری یٔەو ھۆکارانە له‌گه‌نجێك زیاتر به‌دیارده‌كه‌وێت، كه کێشەی بەرزە فشاری خوێنی ھەیە، بۆیە زۆر گرنگە یٔەو نەخۆشانە لە لایەن پزیشکی پسپۆر پشکنینیان بۆ بكرێت و چارەسەری گونجاو وەرگرن.
5-هه‌ندێك یٔافره‌ت ته‌نیا له‌كاتی دووگیانی‌دا دوچاری حاله‌تی به‌رزه‌فشارری خوێن ده‌بن، کە پێویستە زوو ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی زیانی زۆری بۆ کۆرپەلە ھەیە و یٔەگەر کۆنترۆل نەکرێت ره‌نگ بێیت ژیانی دایکه‌كه‌و کۆرپەلەكه‌ی بخاتە مەترسیه‌وه . چارەسەری یٔافرەتی دووگیان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت سه‌لامه‌تی كۆرپه‌له‌كه بپارێزێت، بۆیٔه‌مه‌ش پێویسته ره‌چاوی یٔه‌و ده‌رمانانه بكرێت، كه به‌كاریده‌هێنێت، بۆیه ده‌بێت یٔه‌و نه‌خۆشانه لە ژێر چاودێری دکتۆری یٔافرەتان چارسەری وەرگرن و لە ھەندێک کاتیش‌دا پێویستە راوێژ بە دکتۆری ھەناو بکرێت.
6-له‌به‌ر به‌ربڵاوی نه‌خۆشیه‌كه ھەر مالێک پێویستە یٔامێرێکی پێوانی فشاری خوێنی ھەبێت لە مالەوە، دوو جۆر لەو یٔامێرانە لە بازاردا ھەن ، یەکێکیان جیوه‌ی ھەیە و بەکارھێنانی ھەندێک شارەزایی دەوێت ، یٔه‌وه‌ی تر یٔەلیکترۆنیە و بەکارھێنانی یٔاسانترە ، لە جۆری یٔەلیکترۆنی باشتر وایە، کە یٔەو جۆرەی لە قۆل ده‌به‌سترێت بەکاربھێنریت، چونکە زۆربەی یٔەو جۆرانەی لەمەچەک ده‌به‌سترێن، زۆر ھەستیار نین و متمانەیان پێناکرێت.
7- زۆر جۆری ده‌رمان بۆ چارسەری فشاری خوێن لە بازاڕەکانی کوردستان ھەیه . ھەر جۆرێك لەو دەرمانانە چەندان جورعەی جیاوازیان ھەیە . ھەر یەکێک لەو دەرمانانە لە لایەن کۆمەلێک کۆمپانیای جیاواز دروست دەکرێت . بۆیه زۆر گرنگە نەخۆش بزانێت بەرزەفشاری خوێن حالەتێکی درێژخایەنەو دەبێت بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشک ده‌رمان به‌كاربهێنێت و هه‌موو دکتۆرێکی ھەناو دەتوانێت چارەسەری یٔه‌و نه‌خۆشیه بكات، بۆ یٔه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمەلێک پرۆتۆکۆل ھەیه، کە دەبێت پەیڕەوبکرێت و پزیشک بڕیار لەسەر بەکارھێنانی جۆری دەرمان و جورعەکەی بدات. دەرمانەکانی چارەسەری فشاری خوێن بۆی ھەیە وەک ھەر دەرمانێکی تر ھەندێک کێشە بۆ نەخۆش دروست بکات ، بۆیه یٔه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ستی به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك كرد پێویسته دكتۆرەکەی له‌مباره‌یه‌وه یٔاگادار بكاته‌وه.
8- یٔه‌وانه‌ی به‌رزه فشاری خوێن یاخود هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تری درێژخایه‌نیان هه‌یه، باشتر وایە لە ژێر چاودێری یەک پزیشک چارەسەر وەرگرن . به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی دكتۆر بكرێت به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، وا باشە له‌كاتی جیاوازدا چه‌ند جارێك فشاری خوێنی خۆی لە مالەوە بكات، بۆ ئەوەی دكتۆره‌كه بتوانێت به‌یٔاسانی بڕیار له‌سه‌ر ھەر گۆرانکاریەکی پێویست بدات . بە ھەمان شێوە ده‌بێت نەخۆش لیستی یٔه‌و ده‌رمانانه‌ی لابێت کە بەکار دەھێنێت ، یٔەو کەسانەی بە تەمەنن و خوێندەواریان نیە ، یٔەندامێکی خێزانەکەیان دەبێت یٔەو یٔەرکە بگرنە یٔەستۆ .لێکۆلینەوەکان وا نیشان یٔەدەن کە نیوەی یٔەو کەسانەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە لە ژێر کۆنترۆڵدا نین، یٔه‌وانه‌ن، كه چاره‌سه‌ریه‌كه‌یان به ته‌واوی وه‌رناگرن و له‌كاتی پێویستدا سه‌ردانی دكتۆر ناكه‌ن . دەبێت ئەوە بزانین کە ھەندێک نەخۆش پێویستی بە چەند دەرمانێکە لە گروپی جیاواز بۆ ئەوەی بەرزە فشاری خوێن کۆنترۆل بکرێت.
9-دڵه‌ڕاوکێ و ترس به‌شێوه‌یه‌كی كاتی فشاری خوێن به‌رزده‌كاته‌وه (White-coat Hypertension) ، بۆیە بەشێک لە نەخۆشەکان کاتێک سەردانی نەخۆشخانەو دکتۆر دەکەن فشاری خوێنیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و کاتێکیش لە مالەوەن و لە دۆخێکی یٔارام دان فشاری خوێنیان نۆرمالە . لەو نەخۆشانەدا لە ڕێگای بەکارھێنانی یٔامێری پێوانی فشاری خوێن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەتوانرێت یٔەو حالەتە دەسنیشان بکرێت ، یٔەو یٔامێرە بۆ یٔەو کەسانەش بە سوودە، کە کێشەیان لە کۆنتڕۆلکردنی فشاری خوێن هه‌یه، چونکە بە ھۆی یٔەو یٔامێرە دەتوانین خوێندنەوەی کۆمەلێک فشاری خوێنمان دەستبکەوێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.
10-یٔەوانەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە دەبێت به‌كارهێنانی خوێ زۆر کەم بکەوە ، بە شێوەیەکی گشتی لەرۆژێكدا له كه‌وچكێكی چای زیاتر به‌كارنه‌هێنن، یٔه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن و به‌رزه فشاری خوێنیان هه‌یه وا باشتره واز له‌جگه‌ره‌كێشان بێن، چونکە جگەرەکێشان و بەرزەفشاری خوێن لە یەک کاتدا یٔەگەرەکانی تووشبون بە جەلتەی دل و مێشک زۆرتر دەکات ، بەھەمان شێوە یٔەوانەی یٔەلکھۆل دەخۆنەوە دەبێت زۆر کەمی بکەنەوە . وەرزش کردن رۆلێکی زۆر گرنگی ھەیە بۆ باشبوونی فشاری خوێن ، یٔەوانەی کێشیان زیادە ، یٔەگەر بتوانن کێشیان دابەزێنن زۆر سوودی ھەیە ، تەنانەت لێکۆلینەوەکان پێمان دەلێن، بە دابەزاندی ھەر دە کیلۆگرام لە کێش دە پلە لە فشاری خوێن دادەبەزێت.