پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی كاراتێی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو 17 یانه‌ی كوردستان نازناوی پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ده‌سته‌به‌ر كرد .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به به‌شداری 17 یانه‌ی كوردستان پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچانی یانه‌كانی كوردستان بۆ هه‌ردوو جۆره‌كانی كاتا و كۆمیته و له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌ڕێوه چوون ، دوایی كێبڕكێی به‌هێزی یانه‌كان كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان جامی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به جیاوازی 50 خاڵ و به 130 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌میش بۆ كچانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو به 80 خاڵ .
ئه‌مه‌و پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م بۆ كچانی یانه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و به‌ختیاری بوو به خاڵه‌كانی 78 و 48 و دوای ئه‌و ئه‌نجامه و كۆتاهاتنی پاڵه‌وانێتییه‌كه جامی یه‌كه‌م و خه‌لاَت به‌سه‌ر تیپه‌كان و یاریزانان دابه‌ش كرا‌و كۆتایی به پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچانی یانه‌كانی كوردستان هات .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه له كوردستان 17 تیم به‌شداری كردووه و ژماره‌ی كیژه یاریزانانی كاراتێ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه له یانه‌كان كه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ هه‌وڵی یه‌كێتی كاراتێی كوردستان و عێراق و یانه‌كان كه گرنگی به ئاستی كچان ده‌ده‌ن .
مورادی ووتیشی سوپاسی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م كه بریتین له سانسی ( به‌ختیار ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری كاتا ، شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری كۆمیته ) كه توانیان جێگه ده‌ستیان دیاری بێت و ئاستی كیژه یاریزانانیان به‌رز كرده‌وه و بێ وێنه نمایشی هونه‌ریان له یاریگه ده‌كرد .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره كه مێژوویه‌كی زێڕینی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌یه و شان به شانی هاوڕێكانی توانیویه‌تی ئه‌نجامه‌كان بۆ یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌سته‌به‌ر بكات ، سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌یانی كرد و هه‌روه‌ك ستایشی ماندوو بونه‌كانی مامۆستا توانای كارگێڕی تیپه‌كه‌ی كرد كه له سه‌ره‌تایی ئاماده‌كارییه‌كان تا كۆتایی ماندوو نه‌ناسانه كاری كردووه .
ئه‌رسه‌لان مورادی سوپاسی كابتنی تیپه‌كه‌یان شڤان عوسمانی كرد كه جێگه ده‌ستی دیار بووه و هه‌وڵی داوه كه تیپه‌كه‌یان نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات ، وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه هاوكاریان بوون له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا .