‌ئه‌م هۆكارانه‌ واده‌كات په‌ستانی خوێنت دانه‌به‌زێت


ته‌ندروستی‌ - 

هه‌ندێك له‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن ده‌ڵێن''دەرمان دەخۆم و زەختم دانابەزێ''دكتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی دڵ و هەناو له‌م بابه‌ته‌دا10  هۆکار ده‌خاته‌ ڕوو هۆكارن بۆ  دانەبەزینی پەستانی خوێن.

1- ژەمی خۆراکیی؛ تەندروست نەبێت، بڕێکی زۆر خوێ تێدابێت، چەور بێت یاخود پۆتاسیۆمی کەم تێدا بێت، پۆتاسیۆم لە 'تەماتە، ئاڤۆگادۆ، مۆز، پرتەقاڵ، کاڵەگ، هەنار، خورما، سپێناخ، بڕۆکۆلی' هەیە
2- وەرزش نەکردن.
3- جگەرە و نێرگەلەکێشان.
4- زۆرخواردنەوەی کهول.
5- ناڕێکی لە بەکارهێنانی دەنکۆڵەی پەستانی خوێن، بۆ نموونە لە کاتی خۆی بەکارنەیەت، رۆژ نا رۆژێک بەکاربێت کە هەموویان هەڵەن.
6- دڵەڕاوکێ
7- هەبوونی ئازاری درێژخایەن
8- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە وەکو 'هەندێک جۆری ئازارشکێن، دەرمانی هەڵامەت، دەرمانی فراوانکەرەوەی لووت، کۆرتیزۆنەکان، هەندێک دەرمانی رێگری لە منداڵبوون'
9- حاڵەتێک یاخود نەخۆشییەکی دیکە کە وایکردووە پەستانی خوێن نزم نەبێتەوە، پێویستە ئەو حاڵەتە یاخود نەخۆشییە چارەسەربکرێت.
10- رەنگە ژەم و بڕی دەرمانەکە پێویستی بە زیادکردن بێت یاخود زیادکردنی دەرمانی دیکە لەگەڵی، بەڵام ئەمە پێویستە لەژێر رێنوێنی پزیشکیی پسپۆڕدا بکرێت .



PM:02:33:31/12/2022




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌