ته‌ندروستی -
پسپۆڕێكی بواری ده‌رونی له زانكۆی هارڤارد ڕه‌چه‌ته‌یه‌كی تایبه‌ت به سیستمی خۆراكی هاوسه‌نگی خستۆته ڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هاوڵاتیان له‌ڕێی سیستمی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ته‌واوی جۆره‌كانی ڤیتامین ده‌توانن خۆیان له توشبوون به زه‌هایمه‌ر و هه‌وكردنه جیاوازه‌كان.
له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار زیاد ده‌كات، ڤیتامینه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیش توانای پاراستنی مێشكیان هه‌یه و واده‌كات به‌گه‌نجی بمێنێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه‌ی دكتۆره "ئۆما نایدۆ" كه له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی واین ستیت ئه‌نجامیداوه و له تۆڕی هه‌واڵی "CNBC"بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ڤیتامین "B" به ته‌واوی جۆره‌كانیه‌وه یارمه‌تی پاراستنی مێشك ده‌دات له توشبوون به خه‌مۆكی و زه‌هایمه‌ر و لاوازی مێشك ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ر گرفتێكی دیكه كه په‌یوه‌ندی به كه‌می ڤیتامین B یه‌وه هه‌بێت.
كه‌می ڤیتامین B12 هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار كه له‌ناو كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زۆر بڵاوه و به‌ته‌نها ده‌ژین و خواردنی ناته‌ندروست ده‌خۆن.
هێلكه و په‌نیر و به‌رهه‌مه‌كانی شیر و به‌رهه‌می پاقله‌مه‌نیه‌كان و نیسك و نۆك و فاسۆلیای ڕه‌ش و ماسی سالمۆن و گوڵه‌به‌ڕۆژه و سه‌وزه‌كانی وه‌ك سپێناغ و كه‌له‌رم و قه‌رنابیت یارمه‌تی باشتركردنی مه‌زاج و ته‌ندروستی مێشك ده‌ده‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین B.