پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی كاراتێی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له ولاَتی ئیمارات و له شاری شاریقه پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیایی له‌سه‌ر ئاستی تیم و تاك به‌ڕێوه برد .
له ولاَتی عێراق پێنج یاریزان تێیدا به‌شدار بوون له نێویاندا هه‌ردوو یاریزانی پاڵه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه شڤان عوسمان له كێشی + 84 و بڕیار یوسف له كێشی - 61 كفم .
له‌و ڕكابه‌رییه‌دا بڕیار توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاك ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌رچی شڤان عوسمان بوو پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی له مل كرا .
له‌سه‌ر ئاستی تیمیش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پاڵپشت به‌و دوو پاڵه‌وانه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان پله‌ی سێهه‌م و میدالیاكانی برۆنز و جامی سێهه‌می به‌رنه‌وه .