ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه له گۆڤاری Journal of Research in Personality، بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه پێویسته مرۆڤه‌كان به‌و جۆره‌ی هه‌ن ڕه‌فتار بكه‌ن و نواندن نه‌كه‌ن له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ئه‌مه بۆ دۆخی ده‌رونی تاك زۆر به‌سووده.
له توێژینه‌وه‌دا باس له‌وه كراوه باشتر وایه مرۆڤ به سروشتی خۆی ڕه‌فتار ده‌كات له‌ناو خه‌ڵك ئه‌و هه‌ستانه ده‌رببڕێت كه هه‌یه‌تی بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ده‌رئه‌نجامه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و وه‌ك كه‌سێكی هۆشمه‌ند ڕه‌فتار بكات نه‌ك كه‌سێكی ناڕاست.
دكتۆر كریستۆڤه‌ر جی هۆبۆرد و هاوڕێكانی كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ته‌ندروستی دۆخی ده‌روونی تاك و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ڕۆژانه ئه‌نجامیان ده‌دات ئه‌و كاته‌ی به كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ڕه‌فتار ده‌كات نه‌ك نواندن.
پسپۆڕی بواری ده‌رونی" جان شینۆدا پۆلن" ده‌ڵێت" كاتێك ده‌زانیت شتێك خۆشحاڵی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ژیانت ده‌هێنێت، پێش ئه‌وه بیر له‌وه بكه‌ره‌وه خۆتت خۆش بوێت پاشان ڕێگه بده ئه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشحاڵیت پێده‌دات بێته ژیانته‌وه"