ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر 300 هه‌زار هاوڵاتی پێگه‌یشتوو له به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وتووه كه‌می ڤیتامین"دی" په‌یوه‌ندی هه‌یه به مردنی پێش وه‌خته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری" ئه‌نایوالز ئۆف ئینتێرنه‌ل مێدیسن" بڵاوكراوه‌ته‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌كرێت ئاگاداری ڕێژه‌ی ڤیتامین دی جه‌سته‌یان بن چونكه كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا كاریگه‌ری زیان به‌خش و مه‌ترسیداری ده‌بێت.
زاناكان له زانكۆی باشووری ئوستورالیا له ئه‌دیلاید له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌می ڤیتامین دی له له‌شدا هۆكاری مردنی پێش وه‌خته‌یه و ئه‌م ڤیتامینه بۆ جه‌سته زۆر پێویسته.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی :
-ئازاری بەردەوامی پشت و ماسولکەکان
-ماندوێتی و بێهێزی
-بێتاقەتی و خەمۆکی
-ئەو نیشانانە ڕەنگە لە نەخۆشی تریشدا هەبن، تەنها تایبەت نین بە کەمی ڤایتامین دی.
چارەسەر:
-بەرکەوتنی جەستە بە تیشکی خۆر،بەڵام ئەو بەشانەی جەستە کە چەوری زۆر تێدایە وەکو سک و پشت،دەست و قاچەکان و دەم و چاو سودێکی وایان نییە.
-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤایتامین دی وەکو:هێلکە،شیر،قارچک،ماسی.
-هەندێک جار وەرگرتنی ڤیتامین دی لە شێوەی دەرمان .