ته‌ندروستی -
زۆر كه‌س به دۆخی دڵه‌ڕاوكێ و سترێسدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی قورسی دۆخی ژیانكردن یان گۆڕانی وه‌رزه‌كان یان ته‌نانه‌ت هه‌ستان له جێگه‌ی نوستن و ڕۆیشتن بۆ شوێنی كار ئه‌م هه‌سته دروست ده‌كات.
هه‌ندێكجار كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م جۆره هه‌سته ئاسان نییه، به‌ڵام پسپۆڕێكی ڕه‌فتاركردن ده‌ڵێت" ده‌كرێت مرۆڤ له‌ڕێی هاواركردنه‌وه ده‌رونی خۆی خاڵی بكاته‌وه له توڕه‌ی و دڵه‌ڕاوكێ"
براگیا ئه‌گاروال مامۆستای بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆ لۆبۆرۆ ده‌ڵێت" هاواركردن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توڕه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌واوی سییه‌كانت هاوار بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی توڕه‌ییه شاراوه‌كه‌ت خاڵی بكه‌یته‌وه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روونت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" هاواركردن له شوێنێكی چۆڵ و به ته‌نها یارمه‌تی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌ندۆرفین ده‌دات كه به‌هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ری ناسراوه و مرۆڤ دوای ڕاهێنانی وه‌رزشی جه‌سته‌ی ئه‌م جۆره هۆرمۆنه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو هاواركردن وه‌ك ڕێگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێ به‌كارهێندراوه"