تهندروستی -
ھەموو کەسێک لە ھەر تەمەنێکدابێت ئەگەری ھەیە کە بەرد لە زراویدا دروست ببێت، بەڵام کۆمەڵێک ھۆکار ئەم ئەگەرە زیاتر دەکەن و ئەو کەسانەی ئەم ھۆکار و فاکتەرانەیان ھەیە بە ڕێژەیەکی بەرزتر تووشی بەردی زراو دەبن، دکتۆر ئاسۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس و فتق و گرێی مەمک و غوددە لهم بابهتهدا ئهو كهسانه دهخاته ڕوو كه مهترسی توشبوون به بهردی زراو دهخاته ڕوو.
1-خانمان زیاتر لە پیاوان ئەگەری توشبوونیان ھەیە
2-تەمەنی سەروو ٤٠ ساڵی
3-ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە و قەڵەون
4-نەبوونی چالاکی
5-دووگیانبوون
6-خواردنی خۆراکە چەورەکان
7-نەخواردنی ئەو خۆراکانەی ڕیشاڵیان تێدایە
8-بوونی مێژووی خێزانی بۆ بەردی زراو
9-نەخۆشانی شەکر
10-بوونی ھەندێک لە نەخۆشییەکانی خوێن وەک کەمخوێنی داسوولکەیی و شێرپەنجەی خوێن
11-دابەزینی کێش بە شێوەیەکی زۆر کتوپڕ و خێرا
12-خواردنی دەرمانەکانی دژەسکپڕی
13-بوونی نەخۆشییەکانی جگەر