ته‌ندروستی -
جه‌ڵده به‌هۆی كڵۆبوون و تۆپه‌ڵ بوونی خوێن له‌ناو ملوله‌كانی خوێندا ڕووده‌دات، هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی مردن هه‌ندێكجاری دیكه‌ش ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتنی ئه‌ندامێكی جه‌سته .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری "Medicine & Science in Sports & Exercise" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌كاتی یاری و راهێنانی وه‌رزشی جه‌ڵده له كه‌سی یاریزان بدات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی پڕ له كافاینی خواردبێته‌وه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی بڕێكی زۆر له كافاینیان تیادایه له‌میانی ڕاهێنانی وه‌رزشی قورس مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده زیاد ده‌كات چونكه خه‌ست بوونه‌وه و تۆپه‌ڵ بوونی خوێن زیاد ده‌كات.
پۆل ناگلكیرك به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی فیسیۆلۆجیا له زانكۆی پۆل ستیت ده‌ڵێت" زۆرینه لایان وایه كافاین زۆر سه‌لامه‌ته به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه له‌كاتی وه‌رزش و پێش ڕاهێنانی وه‌رزشی زیانی ده‌بێت"